کوردستان

کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردندا پشتیوانی پارتی دەکات بە مەرجێك


بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی بێتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، وتیشی، ''ئەگەر پارتی بەڵگە لەسەر دیزایینکرانی پێشوەختەی هەڵبژاردن بخاتەڕوو، پاڵپشتی دەکەین.''
 
بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، ''ئێمە لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بووین و، جەختمان لەوە کردووەتەوە تەبایی نێوخۆیی بۆ هەڵبژاردن، پێویستە.''
 
بێستوون حەمەساڵح وتی، ''بەداخەوە ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەبایی نابینرێت.''
 
رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، تاوەکو ئەمڕۆ پارتی رەتیدەکاتەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکات.
 
2024-05-02
زیاتر...