ئابوری

لەبارەی مووچەی مانگی چواری هەرێمەوە هەواڵی دڵخۆشکەر لە بەغداوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

جێگیری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی نیسان دەنێرێت. 

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بەغدا مووچه‌ی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانه‌ ده‌كات.

ناوبراو ئاشکراشیکرد "هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناردووە.

جێگرەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا "هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەخت و ئاڵۆزن.

ئ.ز
2024-05-02
زیاتر...