ئابوری

واده‌ى ناردنى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌ به‌غدا واده‌ى ناردنى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:"هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت"، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش ده‌ڵێت:"لێکگەیشتنی باش لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق هەیە بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە".

شوان محەمەد په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ له‌غدا رایگەیاند، ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە لە لیستی مووچە و بابەتی میزانی مراجعە بۆ بەغدا نێردراوە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكرێت بۆ ناردنی مووچە و رێككەوتنیش بۆ رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم كراوە.

وتیشى:"چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبكرێت".

لاى خۆیشیه‌وه‌ ڤیان سه‌برى سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق به‌ میدیاى حزبه‌كه‌ى وتووه‌:"لێکگەیشتنی باش لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق هەیە بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".

وتووشیه‌تى:"لێکگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆیە بەر لە جەژنی رەمەزان دوو مووچە لەسەر یەک بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا".

ئه‌وه‌شى وتووه‌:"ماوەی مانگێکە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق یەکلابێتەوە، ئێستا خەرجییەکانی عێراق کەمە، ئەوە بۆتە بیانوو بۆ ئەوەی خشتەکان پەسەندنەکرێن، ئەوە بۆتە کێشە بۆ عێراق و هەرێمیش کە تائێستا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لە بەغداوە نەهاتووە و پێویستە مووچەی هەردوو مانگەکە بەیەکەوە لە بەغداوە بنێردرێن".

2024-05-09
زیاتر...