کوردستان

په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی په‌یامێكى له‌ باره‌ى دواخستنی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "دواخستنى هه‌ڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە هەوڵەکان بۆ  پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و رایگەیاند، دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو، تاڵه‌بانى وتى:"پێشتر هۆشداریماندابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت".

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه‌، "پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە".

ئه‌وه‌شى وت:"هەڵوێستمان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیمانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەیگرتووە".

2024-05-09
زیاتر...