ئێستا گهیشت.. ههواڵێكى دڵخۆشكهر بۆ فهرمانبهران
نها نیوز ـ ههواڵهكان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکوومەتی هەرێم ههواڵێكى دڵخۆشكهر بۆ فهرمانبهرانى ههرێمى كوردستان ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت، "هەفتەی داهاتوو شوێنی دابینكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران لەسەر نەخشە دیاریدەکرێت".
ئهمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژكاران، بەڕێوەبەرانی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و یاسا لە وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەكان، سەرۆكی شارەوانییەكان، بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان ئامادەبوون.
ساسان عەونی بەدواداچوونی بۆ كاری شارەوانییەكان كرد كە لە كۆبوونەوەی ڕابڕدوودا ڕایسپاردبوون بۆ زانینی ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران و دابینكردنی زەوی و نەخشەی زەوی و دیاریكردنی شوێن و گرفتە تەكنیكی و یاساییەكان لە سنووری شارەوانییەكانیان بۆ ئەوەی بەزوویی فەرمانبەران لە بڕیاری وهرگرتنى زهوى سوودمەندبن.
نها نیوز زانیویهتى، لهو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتوویهتى، پێویسته پهلهبكرێت لە پرۆسەكە و داوایكردووه هەتا هەفتەی داهاتوو، دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان ڕاپۆرتێكی تەواو و تێروتەسەل ئامادەبكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاریبكرێت، ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەندبن، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن.
|