له باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى خۆڵ و خاشاكه‌وه شاره‌وانى سلێمانی ئاگاداریه‌كى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
شاره‌وانى سلێمانى ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و له‌ڕێكارێك، سه‌رجه‌م هاووڵاتییان، ریستۆرانت، هۆتێل، نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، پێشانگه‌و دو‌كانداره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان، ریستۆرانت، هۆتێل، نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، پێشانگه‌و دو‌كانداره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه گواستنه‌وه و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ئه‌ركی شاره‌وانییه.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، تاکەلایەن مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هه‌بێت، بەشی داھاتی شارەوانیی سلێمانییە.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی:
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان بە گشتی و چێشخانە و ڕێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و وپێشەنگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکات، کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی، ئەرکی شارەوانییە، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاری کراو.
لەبەرامبەردا تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (126)ساڵی (2017) تایبەت به کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ وخاشک، بەشی داھاتی شارەوانییە، هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی
2024/4/29
|