کوردستان

نهانیوز وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی نهانیوز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، هەفتەی داهاتوو وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت.

سەرچاوەکەی نهانیوز ئەوەشی ئاشکراکرد، ڕۆژی یەکشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا دەدات، هاوکات بڕیار لە کورسی کۆتاکانیش دەدات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لەپاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا وادەی نوێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات.

هەر بەگوێرەی وتەی سەرچاوەکەی نهانیوز، وادەی هەڵبژاردن دیاریکراوە، ڕۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی وادەکەی کردووە و هەموان لەسەری کۆک بوون، بەڵام ڕاگەیاندنی وادەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت.
2024-05-15
زیاتر...