عێڕاق

سودانى 21 فڕۆکەی سەربازیی لە ئەمریکا کڕیوە

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق ئاشكرایكردووه‌، لە سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ واشنتۆن، لەگەڵ ئەمریکادا گرێبەستی کڕینی 21 فڕۆکەی سەربازی واژۆکردوە و پارەی ئەو فڕۆکانەش بە شێوەی قیست دەدرێتە ئه‌و وڵاته‌.

تەحیسن خه‌فاجی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق راگەیاند، سەردانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ ئەمریکا سەرکەوتوو بووە لە روی هەموو پێوەرەکانەوە، بە تایبەتی پێوەری سەربازی و پڕچەكکردن، لەو سەردانە عێراق واژۆی وەرگرتنی 12 فڕۆکەی بیڵ 412 و نۆ فڕۆکەی بیڵ 407ی کردوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گرێبەستانە لە بابەتی پارەدان پشت بە میکانیزمێکی نوێ دەبەستێت، پێشتر میکانیزمی (FMS) بەکاردەهات واتە راستەوخۆ تەواوی تێچوی کەلوپەلەکان بدرێت، بەڵام لەمجارەدا سیسمی پارەدانی قیست بەکاردەهێنرێت بۆ کڕینی ئەو فڕۆکانە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەوەشیخستەڕوو، ئەمریکا 15 فڕۆکەی بیل 505ی دیکەی بۆ راهێنان بەخشیوە بە عێراق، لە عێراقیش بۆ راهێنانی سوپا لە ئەرکی تایبەت بە ئۆپراسیۆنی زەمینی و بەدواداچون بەکاری دەهێنن.
2024-04-29
زیاتر...