یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارێكى به‌په‌له له باره‌ى هه‌ولێرو به‌غداوه ده‌دات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
یەکێتیی ئەوروپا لهبڕیارێكى بهپهدا بڕیاردا ئەرکی ڕاوێژکاری لە هەولێر و بەغدا تا ساڵی 2026 درێژبكاته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپاش روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئەرکی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر و بەغدا سەبارەت بە چاکسازیی کەرتی ئەمنییه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی ڕاوێژکاریی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاى بۆ پشتیوانی له چاکسازیی كه‌رتی ئه‌منی له عێراق EUAM، تا 30ی نیسانی ساڵی 2026 درێژكرده‌وه و بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌ک كه بڕه‌كه‌ی نزیکه‌ی 66 ملیۆن یۆرۆیه.
ئه‌وه‌شى روونكردوه‌ته‌وه، ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەرکی یەکێتیی ئەورووپا له عێراق، هەموارکرانەوە، بەجۆرێک کە زیاتر بەشداریی لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئەمنیی عێراق بکات، بڕیارەکەی ئەمڕۆش وەک بەشێک لە پێداچوونەوەی ستراتیژیی ئەو ئەرکە لەلایەن لیژنەی سیاسیی و ئەمنیی یه‌كێتی ئه‌وروپا دراوه.
نوێنه‌رایه‌تی ڕاوێژکاریی یه‌کێتیی ئه و‌روپا له عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2017 لە وەڵامی داواکاریی حکوومەتی عێراق، بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی مەدەنی دەستیپێکرد.
نوێنەرایەتییەکە کە بارەگاکەی لە بەغدایە و نووسینگەیەکی لە هەولێرە، ئەرکی سەرەتایی یەک ساڵ بوو، تائێستاش سێ‌جار درێژکراوه‌ته‌وه، ئەمەش دوای هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی عێراق.
ئەرکی سەرتاسەری، بەشداریکردنە لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی عێراقه، لەوانەش ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ستراتیژییە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان و ئەولەوییەتەکانی دیکەی ئاسایشی نیشتمانی، لەڕێگەی ئامۆژگاری و هاوکاری ستراتیژییەوە.
ئەم ئەرکە کە لەلایەن چەندین هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکرێت، لە نێویاندا پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق لە بوارەکانی وەک چاکسازیی دامەزراوەیی، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، دژە گەندەڵی، پاراستنی میراتی کولتووری، بەڕێوەبردنی یەکگرتوویی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و توندوتیژی لەخۆدەگرێت.
نوێنەرایەتییەکە دەتوانێت سەردان لەسەر ئاستی هەرێمی و پارێزگاکان ئەنجام بدات، بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی سەرتاسەری وڵات بەوپێیەی پەیوەندی بە چاکسازیی کەرتی ئاسایشی مەدەنییەوە هەیە.
|