رووداوێكى قورسى هاتوچۆ له‌م ناوچه‌یه‌ى هه‌رێم روویدا و قوربانیه‌كى زۆر هه‌یه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
رووداوێكى قورسى هاتوچۆ له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان روویداو قوربانییه‌كى زۆریش هه‌یه، هاتووچۆی گەرمیانیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
راگه‌یه‌نراوێكى هاتوچۆى گەرمیان ئاشكرایكردووه، به‌هۆى ڕووداوێکی هاتووچۆوه سێ کەس گیانیان لەدەستداوه و كه‌سێكیش برینداره.
وردهكاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكردووهو ده‌ڵێت:"بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر کەلار - مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستداوه و کەسێکیش برینداره".
به‌وته‌ى هاتوچۆى گه‌رمیان، سه‌رجه‌مى ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە، سەرنشینی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان بوون كه له‌جۆرى ئاڵتیمایه.
باس لهوهشكراوه، بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
|