به‌هۆكارێك گه‌شتى عومره راده‌گیریت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
18ى ئایارى داهاتوو گه‌شتى عومره راده‌گیرێت و سعودیه رێگه‌ى پێنادات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه ده‌دات و زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هەرێم روونیكرده‌وه، بەهۆی دەستپێكردنی رێوڕەسمەكانی تایبەت بە فەریزەی حەجی ئەمساڵ، لە 18ی ئایاری ئەمساڵەوە سعودیه رێگانادات هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی وڵاته‌كه‌ى بكات و له‌وكاته به‌دواشه‌وه گەشتی حاجییان دەستپێدەكات.
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى حاجیانى هه‌رێم بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتى:"چاوەڕواندەكرێت حاجییانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێبكەون بۆ عه‌ره‌بستانى سعودیه".
|