راپۆرت

ساڵێك تێپەڕ دەبێت بەسەر كۆچی مام جەلالدا

ئاژانسی نها: نەهرۆ داود

ئەمڕۆ سالێك بەسەر كۆچی دوای مام جەلال سەركردەی كورد و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراقدا تێدەپەرێًت .

جەڵال حسامەدین نورەڵا ناسراو بە (مام جەڵال) لە ساڵی 1933 لە گوندی كەڵكانی سەر بە ناوچەی دوكان لە دایكبووە .

 لە تەمەنی 13 ساڵییەوە تێكەڵی سیاسەت دەبێت لەساڵی 1946 لەبەغداد خوێندكاری یاسا دەبێت و هەر لەهەمان ساڵدا لەگەڵ هاوڕێكانی كۆمەڵەی فێركاری نهێنی دادەمەزرێنن.

 لە هەمان ساڵدا پارتی دیموكراتی كوردستان دادەمەزرێت و دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو حیزبە و لەگەڵ ئەواندا دەست دەكات بەڕێك خستن دەكات .

لە دوای نسكۆ لە ساڵی  1976 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دادەمەزرێنێت و دەبێتە سكرتێری ئەو حیزبە و لەگەڵ هاوڕێكانیدا دەست دەكەن بە خەباتی چەكداری لە چیاكانی كوردستان. 

 گاهێك لە ناو چیاو بەردەكانی كوردستان و گاهێك شار بەشار و وڵات بە وڵات دەڕۆی بۆ ناساندنی دۆزی كورد بەتەواوی دونیا تا بەهاری ساڵی 1991 راپەڕینە مەزنەكەی كوردستان ئەنجامدرا.

 لە دوای راپەڕین كاری مام جەلال زیاتر قورس بوو كەوتە بەر بەرپرسیاریەتێكی گەورە ئەویش راگرتنی هێز و بەرێوە بردنی كوردستان و شەڕكردن لەگەل رژێمی ئەوكاتی عێراق .

 ساڵی 2005 ئاڕاستەكانی سیاسەتی عێراق گۆڕاو مام جەلال مێژویەكی دیكەی بۆخۆی و بۆ كورد تۆمار كرد بونی بەسەرۆك كۆماری عێراق ئەمەش لەمێژوودا بۆیەكەم جار بوو كوردێك لە پێشمەرگایەتی شاخەوە چووە ناو كۆشكی سەلام و بووە سەرۆك كۆماری عێراق و لەسەردەمی سەرۆك كۆماری ئەودا رێگریكرد لە شەڕی خوێناوی لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عێراقدا. 

 2012/2/18 سەر دێری هەواڵی میدیا جیهانی و ناو خۆییەكان بووە هەواڵێكی جەرگ بڕ مام جەلال توشی جەڵدی مێشك بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە بە نەخۆش كەوتنی مام جەلال كەلێن كەوتە لوتكەی هەرەمی دەسەڵات لە عێراق .

 مەترسی لەدەستدانی سەركردەیەك هاتە ئاراوە كە كۆلكەی هاوبەشی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بوو مام جەلال لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی خۆیدا باسی مافی
چارەی خۆنوسینی گەلی كوردی كردووە .

لە 3 تشرینی یەكەمی 2017 جارێكی تر سەردێڕی هەواڵەكان بوو بە هەوالێكی ناخۆش بۆ كورد و بۆ تەواوی گەلی عێراق مام جەلال كۆجی دوای كرد. 

ئەمڕۆ سالێك بەسەر كۆچی دوای سەركردەی كورد و سەرۆك كۆماری عیراقدا تێدەپەرێًت لە كۆتا قسەی مام جەلال دا دەڵێ ئێمە دۆستی هەمو كەسێكین كە دەستی دۆستایەتی درێژ بكات بۆمان ئێمە دۆژمنایەتی كەس ناكەین ئەوەی دوژمنایەتیشمان بكات وەڵامی دەدەینەوە.









2018-10-03
زیاتر...
123