راپۆرت

خه‌ونی وه‌رگرتنی پارێزگاریی كه‌ركوك بۆ كورد له‌بارچوو

ئاژانسی نها...

دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ خه‌ونی وه‌رگرتنی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كورد له‌بارچوو.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی نه‌تواندرا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، تا په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دا.

دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسی پارێزگاریی كه‌ركوك نه‌توانرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی كره‌وه‌ بۆ دانانی پارزگار به‌رێوه‌بچێت و كوردێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ دابنرێت.

به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن، پارتی هۆكاری ئه‌وه‌ بوو كه‌ پارێزگاریی كه‌ركوك دانه‌نرێت و گرفتی له‌به‌ر ده‌م رێككه‌وتنه‌كان دروستده‌كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی چركردبۆوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كه‌ بۆ كه‌سێكی كورد بێت به‌ڵام به‌هۆی دروستكردنی ناكۆكییه‌كانی پارتی نه‌توانردرا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌رله‌مانی عێراق كۆمه‌ڵێك چاكسازیی راگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجمنی پارێزگاكان بوو.

2019-11-01
زیاتر...
12