راپۆرت

نها نیوز هەموو شتێک لەسەر قەدەغەکردنی نیقاب لە زانکۆکان ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی گزیکردنەوە "نیقاب" قەدەغەکراوە، نها نیوز بۆ بەدواداچوون لەسەر راست و دروستی بابەتەکە بەدواداچوون دەکات و لەوبارەیەوە سەرۆکی زانکۆی زاخۆ دەدوێنێت و ناوبراو ئاشکرای دەکات "نانا نیقاب قەدەغە نەکراوە و هیچ بڕیارێکیش لەوبارەیەوە نییە".

د. نازم سلێمان جەقسی، پڕۆفیسۆر و سەرۆکی زانکۆی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوز دەڵێت "ئەو بەیاننامەیەمان لەسەر وێبسایتی زانکۆی زاخۆ بڵاوکردووەتەوە".

سەبارەت بەوەی ئایا ئەمە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵایە کە "نیقاب" قەدەغەبکرێت، د. نازم جەقسی ئاشکرایکرد "نانا! بڕیاری کەس نییە، ئەوانەی نیقابن کە چاویان داپۆشراوە بەس تەنیا لەکاتی تاقیکردنەوەکان نیقابەکەیان لابدەن تا بزانین ئەو کەسە خۆیەتی هاتووەتە ئیمتیحان یاخود کەسێکی دیکەیە لە جێگەی.

کەواتە دوورە لە راستییەوە کە دەوترێت "نیقاب" قەدەغە کراوە؟ ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "نانا! قەدەغە نەکراوە، بەس تەنیا لەکاتی تاقیکردنەوەی ئەزموونییە، نازانم ئەمە کێ بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئەو هەواڵانە نادروستن.

سەرۆکی زانکۆی زاخۆ وتیشی "لە زانکۆی زاخۆ زۆربەی خانمان حیجابن، بەس ئەوەیە دەمانەوێت بزانین ئەو قوتابییە تاقیکردنەوە دەکات یاخود نا، چونکە حاڵەتی گزیکردنمان هەبووە لەگەڵ بلوتوز".

لەبارەی ئەوەی ئایا لە زانکۆکانی دیکەش کار بەم رێگایە دەکرێت؟ د. نازم دەڵیت "بەس تەنیا ئێمە ئەو رێگایە بەکارنایەنین. وە هەر ژنیش پشکنین بۆ ئەو نیقابانە دەکات. ئەو پڕۆفیسۆرە جەختیشیکردەوە "نانا نیقاب قەدەغە نەکراوە و هیچ بڕیارێکیش لەوبارەیەوە نییە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئایار، یەکێک لە کچەکانی قۆناغی سێی کۆلێژی شەریعەیە لە زانکۆکە و وتویه‌تى، پێش دوو رۆژ نوێنەرەکەیان پەیامی بۆ ناردوون کە بەگوێرەی رێنوێنییەکانی لیژنەی ئەزموونەکان بۆ تاقیکردنەوەکان، "نابێت خوێندکاران دەموچاویان داپۆشراو بێت".
 
ئەو خوێندکارە ئاشکراشیکردووە "ناڕەزاییمان دەربڕی، بەڵام کەس هیچی بۆ نەکردین. ئەمڕۆ ئێمەش بە نیقابەوە هاتین، لیژنەی ئەزموونەکان هاتن و گوتیان، نابێت بەوشێوەیە بن، هۆڵێکتان بۆ جیادەکەینەوە با مامۆستایەکی کچ بتانبینێت، گوتمان باشە؛ دوو خولەکی پێنەچوو گوتیان، نابێت بەو نیقابەوە تاقیکردنەوە بکەن.

وتەکانی سەرۆکی زانکۆی زاخۆ لەکاتێکدایە کە دوو خوێندکاری زانکۆی زاخۆ رایانگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی "نیقاب"یان کردووە، رێگەیان پێنەدراوە تاقیکردنەوە بکەن. لیژنەی ئەزموونەکانی زانکۆکەش دەڵێن، "ئەو چەند کچە رێگەیان نەداوە مامۆستای کچیش بیانپشکنن، ئەگەرنا کچی دیکە هەبووە پەچەشی هەبووە و تاقیکردنەوەی کردووە". 
 
لیژنەکە دەشڵێن "نابێت هیچ خوێندکارێک بەبێ پشکینین تاقیکردنەوە بکات. جگە لەو چەند خوێندکارە تەواوی ئەو کچانەی دیکەی زانکۆ کە نیقابیان هەیە پشکنینیان بۆ کراوە و بەبێ کێشە تاقیکردنەوەیان کردووە.

دەقی رونکردنەوەی زانکۆی زاخۆ:

ڕۆنکرنەک ژ زانکۆیا زاخۆ...
بابەتێ ئەڤرۆ ل زانکۆ یا زاخۆ ڕۆیدایی، ژلایێ هندەک کەناڵێن ڕاگەهاندنێ ب شێوەیەکێ نەدورست هاتییە بەڵاڤکرن، وەکو دیار زانکۆیا مە ئێکە ژ ئەوان زانکۆیان، هەر زوی پشکا خواندنێن ئیسلامی ڤەکرییە و هەتا نوکە خواندن ل ئەڤێ پشکێ یا بەردەوامە و هەروەسا ژ ئەوان زانکۆیانە یێن هەتا نوکە بڕیارا قەدەغەیا (نیقاب)ـێ لێ نەهاتییە دان، قوتابی لسەر ئەڤێ چەندێ  ئاگەهدارن و بۆ دەمێ چەند ساڵانە ب دەهان قوتابییێن باڵاپۆش ل هەمی پشکێن زانکۆیێ هەنە، بۆ ئێکجار ژی زانکۆیێ چ ڕێکار بەرامبەری ئەوان نەگرتینە بەر و ئەو ب ئازادانە د ناڤا زانکۆیێدا و بێی هیچ ڕێگرییەک وەکی هەمی قوتابییێن دی سەرەدەری لگەل دهێتە کرن.

بابەتێ ئەڤڕۆ ژبەر هەبوونا گەلەک ڕەوشێن چاڤەڕێنەکری و بابەتێن قوپیایێ و هندەک ئاریشەیێن دی، قوتابی پێشتر هاتینە ئاگەهدارکرن، کۆ پێدڤییە بتنێ بۆ دەمێ ئەزموونان (نيقاب)ـێن خۆ ژبەر چاڤێن خۆ ڕابکەن، بەلێ ئەوان گوهـ ب ئەڤێ چەندێ نەدایە، پاشان لژنەیا ئەزموونی گۆتییە ئەوان قوتابیان، کۆ دێ چاڤدێرەکا ئافرەت بەری ئەزموونێ  ئەوان پێشکنین کەت، بەری بچنە د هۆلا ئەزموونانڤە، بەلێ هندەک ژ ئەوان قوتابییان ڕازی نەبووینە کو ئەوان پێشکینن بکەن.

ڕاگەهاندنا سەرۆکاتییا زانکۆیا زاخۆ
12-5-2024

ئامادەکردنی: ئیمان زەندی
 
2024-05-12
زیاتر...
123
Copyright © All rights reserved.