كاره‌ساتى گه‌وره‌ى سروشتى له‌هه‌رێم روو ده‌دات.. خاكێكى زۆر رووبه‌رووى راماڵین ده‌بێته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
شاره‌زایه‌كی بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا، وردهكاریى زیانه‌كانى ئه‌و كه‌شوهه‌وایه ئاشكراده‌كات كه بڕیاروایه سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكات، ده‌شڵێت: هاتنی ئه‌و شه‌پۆله چاوه‌ڕوانكراوه و زیانێكى گه‌وره‌شى ده‌بێت، ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ى روو ده‌دات وه‌ك كاره‌ساتێكی سروشتی داده‌نرێت و خاكێكی زۆریش ڕووبه‌ڕووی ڕاماڵین ده‌بێت.
به‌پێى ئه‌و پێشبینیانهى بڵاوكراونه‌ته‌وه، 10 ڕۆژى سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران و سه‌رما ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌كات، ته‌نانه‌ت چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌كردووه، سه‌رمایه‌كى به‌هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌مێژووى 50 ساڵى ڕابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه د. ساڵح نه‌جیب خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له زانستی ژینگه و كه‌شوهه‌وا باس و خواسى ئه‌و پرسه‌ى بۆ نها نیوز روونكرده‌وه و وتى:"به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌شه‌ى باسده‌كرێت ڕوو ده‌دات و لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌شی ده‌بێت، بۆیه پێشبینی شه‌پۆلێكی بارانی به‌هێز له‌هه‌رێم ئاساییه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه".
د. ساڵح ئه‌وه‌ش باسدهكات، یه‌كێك له لێكه‌وته هه‌ر دیاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بریتییه له "لێزمه باران"و زیان به كشتوكاڵ به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه دێمییهكان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك كاره‌ساتێكی سروشتی داده‌نرێت و خاكێكی زۆریش ڕووبه‌ڕووی ڕاماڵین ده‌بێته‌وه.
هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له شوێنی نزمدان، باشتروایه شوێنه‌كانیان بهجێبهێڵن و پێداویستییه‌كانیان به‌تایبه‌ت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بگوازنه‌وه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگریی شارستانیش له ئێستاوه ئاماده‌كاریی بكه‌ن.
به‌وته‌ى شاره‌زاكه‌ى بوارى كه‌شوهه‌وا و ژینگه، "هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و عێراقیش كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی مه‌ترسیداری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".
|