کوردستان

شاندی باڵای عێراق لەسەر تەوتینکردنی موچە دەگاتە هەرێمی کوردستان


بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندێکی باڵای عێراق بەمەبەستی دەستپێکردن بە پڕۆسەی تەوتینی موچە بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نهانیوز، شاندەکەی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردنی بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی لە پڕۆسەی هەژماری من، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

نهانیوز زانیویەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازیبووە بانکی تی بی ئای بەشداریی لە پڕۆسەی تەوتینی مووچە بکات.

هاوکات تا ئێستا حکومەتی عێراق بە کردنەوەی هەژماری من بۆ موچەخۆران ڕازی نەبووە و سورە لەسەر هەژماری من.
2024-05-04
زیاتر...