کوردستان

بەپەلە.. لێدوانی نوێی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی موچەی مانگی چوار

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایده‌كات، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان بوه‌ هه‌موو ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێكردوه‌و به‌غدا هۆكارى نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وتی، "ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە."
 
لەبارەی ئەوەی پارەی زیاتر داوا کراوە لە لیستی مووچەی ئەم مانگەدا کە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدای ناردووە، هونەر جەمال گوتی، "بەراورد بە مانگەکانی دوو و سێ، نەخێر پارە زیاد نەکراوە."
 
روونی کردەوە، ژمارەکە کەمێک زیاترە لەوەی دێت، "ئێمە 969 ملیار دینارمان داوا کردبوو و ئەم مانگەش 970 ملیارمان داواکردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە."
 
هونەر جەمال ئەوەشی وت، "بە هەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت."
2024-05-05
زیاتر...