کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بەپەلە سەردانی ئەمریکا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە "بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە ئەمریكا. لە میانەی سەردانەكەیدا، زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەمریكا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێسی ئەمریكا و ناوەندەكانی توێژینەوە ئەنجامدەدات".

ئ.ز
 
2024-05-04
زیاتر...