کوردستان

لە هێرشەکەی کۆرمۆر دوو کوژراو و چوار بریندار هەیە


رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆردا، دوو کەس کوژراون کە بیانین و چواری دیکە بریندار بوون کە کوردیان تێدایە.
  
ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بە درۆن هێرشەکە کراوە.
 
هەروەها رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی، هێرشەکە کاتژمێر 06:45 خولەکی ئەم ئێوارەیە کراوە و سەرچاوەی درۆنەکەش نادیارە.
 
قایمقامی چەمچەماڵ وتی، "تیمی جیا و هێزی ئەمنیمان رەوانەی شوێنی هێرشەکە کردووە".
 
رەمەک رەمەزان رایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و دەرەوەی کەمپەکەیە و شوێنەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
2024-04-26
زیاتر...