سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر بەهەمیشەییکردنی 30 هەرزار فەرمانبەر دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیران حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بهههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهخهینه ناو كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیران کە ژمارەی 30 هەزار فەرمابەرە.
ئامانج رهحیم، سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری ههرێمی کوردستان لەمیانی راگەیەندراوێکیدا نوسیویەتی "لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابووردوو ژمارەیەکی بێشومار نامەی ئێوەم پێگەیشتوە، پێشەکی زۆر داوای لێبوردنم هەیە کە نەمتوانیوە وەڵامی یەک بە یەکتان بدەمەوە بە تایبەت هەفتەی ڕابووردوو لە بەغدا سەرقاڵی گفتوگۆکانمان بووین لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی، بەڵام لەگەڵ نوێنەرەکانتان بەردەوام لە پەیوەندی بووین".
ئامانج رەحیم ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر وەک لە دوا کۆبونەوەمان لەگەڵ نوێنەرەکانتان بەڵێنماندا دڵنیاتان دەکەم کە بابەتەکەتان دەخرێتەوە ناو کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، و لەماوەی رابردوو بەهاوکاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی راپۆرتێکی پڕ زانیاریمان لەسەر کەیسەکەتان ئامادەکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیاریەکانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی مووچەتان وەک گرێبەست پەسەندکرا.
نوسیویشیەتی 'لەماوەی رابردوو لە رێگای نامەکانتانەوە گوێگری چیرۆکی زۆربەتان بووم کە هەندێکتان 14 ساڵ خزمەتتان هەیە و خەریکە دەگەنە تەمەنی خانەنشینیی".
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیران رونیشیکردەوە "ئێوە هێزێکی گەورەی کارن لەناو دامەزراوەکانی حکومەت و ژمارەتان 30 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە ئەرک و لێپرسراوێتی گەورەتان لە ئەستۆیە و ناکرێت کەیسەکەتان نادیدە بگیرێت، و زیاتر لە دەیەیەکی تەمەنتان لە وەزیفە بە شێوازی گرێبەست بەسەربردووە، دڵنیابن کە هەمووان پشتیوانی داوای رەواتانن".
ئ.ز
|