کوردستان

هۆکاری دەستگیرکردنی عەمید ئاسۆ ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد "ئەمە قەزیەیەکی کۆنە هی ساڵی 2020، خوێندنی ماستەرم کردووە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی خوێندن وەربگرم".

عەمید ئاسۆ محمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە نامەیەکی دەنگیدا کە دەست نها نیوز کەوتووە هۆکاری دەستگیرکردەنەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "زۆر سوپاس بۆ خەمخۆریتان، ئەمە قەزێیەکی کۆنە هی ساڵی 2020ە خوێندنی ماستەرەکەم کردووە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی خوێندن وەربگرم، تەنیا ئەوەیە قەزێکە".

عەمید ئاسۆ رونیشیکردەوە "ئەمڕۆ دادگا بڕیاری داوە بە بەندکردنمان بۆ ماوەی مانگێک و زۆر زۆر ئاساییە".

ئ.ز

 
2024-05-07
زیاتر...