ئابوری

چەند فێڵێکی مەترسیداری "هەژماری من" ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چەند فێڵ و تەڵەکەیەکی پڕۆژەی "هەژماری من" ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەگەر حکومەت دەفع ببێت ئەو قەرزەی داوا دەکات لە فەرمانبەران لە مووچەکە دەیهێنێتە خوارەوە، دەشڵێت "نایەڵن مەرجەکانی گرێبەستی كردنەوەی هەژماری بانك وێنەبگری".

دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەوبارەیەوە لە نوسراوێکیدا ئاشکرای دەکات "بەپێی (هەژماری من) بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بانكیەكەی، فەرمانگەكەی ئەو فەرمانبەرە ناچار دەبێت حساب بانكی بكەنەوە".

دڵشاد میرانی ئەو فێڵانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەو بانكە عقدێكیان بۆ ڕێكخراوە بەشێك لە ماددە و برگەكانی جێگای هەڵوەستەیە، لەوانە:

1- بەواژۆكردنی ئەم گرێبەستە، پابەندم لە هیچ بانكێكیتر هەژماری بانکی نەكەمەوە.
2- بانكم كردە وەكیلی خۆم (بەبێ گەڕانەوە بۆمن) هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت ئەو قەرزانەی حكومەت داوای لێدەكات دەفعیان بكات و لە موچەكەم بیهێنێتە خوارەوە.
3- بانك هەركاتێك بیەوێت (بەرەهایی، هەر لە راستیدا وشەی رەهایان بەكارهێناوە) دەتوانێت عمولەی موچەكەم بگۆڕیت بۆ هەرچەندێك كە بانك دایدەنێت و پێویست بە گەڕانەوە بۆ من ناكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی كۆمەڵێك خاڵی سەیرتر لە مەرجەكان دەخاتە روو لەوانە:

1- تەلەفۆنت بۆ دەكرێت دەڵێن وەرە كارت وەربگرەوە و باسی گرێبەستی هەژماری بانکی ناكرێت.
2- دوای ئەوەی واژۆی ئەلكترۆنیت پێدەكرێت ئینجا رایدەگەیەنن كە ئەمە گرێبەستێکە واژۆت كردووە.
3- بەهیچ شێوەیەك مەرجەكان بە كاغەز نیشانی كەس نادەن.
4- نایەڵن مەرجەکانی گرێبەستی كردنەوەی هەژماری بانك وێنەبگری.
5- وێنەی گرێبەستی ئەلكترۆنیەكەت پێنادەنەوە.

ئ.ز
 
2024-05-07
زیاتر...