ئاشکرابوو.. ئێران هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی هەڵبژاردنەوە لە قازانجی پارتی رانەگەیاندووە
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرایدەکات "هیچ گفتوگۆیه‌ك له ئێران له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوە".
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی حکومەتی کاربەڕێکەر هه‌رێمی كوردستان له تارانی پایته‌ختی ئێران وتی "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به بانگهێشت و سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانه، چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه.
لەبارەی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردن، فەوزی هەریری دەڵێت "له ئێران هیچ قسه و گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه.
ناوبراو ئەوەشی خستە روو "هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بینرێت.
دوێنێ یەک شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەمڕۆش ناوبراو له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران و حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبووه‌وه.
ئ.ز
|