کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی هۆشدارییەکی مەترسیدار لەسەر بارانبارینی سبەینێەوە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی باران بارینە تا شەوی سێشەممە بەردەوام دەبێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات کە خۆیان لە هەورە بروسكە بپارێزن.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی دەڵێت "بەپێی پێشبینییەكان و بەهۆی ئەو شەپۆلەی لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە رووی لە ناوچەكە كردووە، تا شەوی سێشەممە ئەم شەپۆلی باران بارینە بەردەوام دەبێت كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لەهەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و تەرزەش دەبارێت.

وتیشی "بۆ رۆژی چوارشممە كە بڕێكی زۆر شێ دەمێنێتەوە وادەكات هەوری ناوخۆیی دروست ببێت، بۆیە پێدەچێت دووبەیانیش باران ببارێت".

محەمەد كەمال ئاشکراشیکرد "شەپۆلی باران بارینەكەی دوو رۆژی رابردوو، سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەهەمان شێوە شەپۆلەكەی رۆژی سێشەممەش سەرتاسەری دەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

شارەزاكەی كەشناسی لەبارەی هۆشداریەکی مەترسیدارەوە دەڵێت "بەپێی پێشبینییەكان هەورە بروسكەكان بەهێزدەبن بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین خۆیان بپارێزن، هەروەك بەهۆی پارابونی زەوییەوە ئەگەر زۆر هەیە باران بارینەكەی دوو رۆژی داهاتوو لافاوی لێدروست ببێت و ئاستی ئاو بەرزبكاتەوە.

ئ.ز

 
2024-05-06
زیاتر...