له كاتى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه له‌هه‌ولێر چى تر روویدا و پۆلیس بۆ خه‌ڵكى ده‌ستگیركرد؟
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
دواى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره له بازاڕى قه‌یسه‌رى له شارى هه‌ولێر، دوو كه‌سى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ستگیركران كه دزییان له دوكانه‌كان كردووه له‌وكاته‌دا.
شه‌وى رابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له بازاڕی قەیسەریی هەولێر 132 کەس برینداربوون و 117 کەسیش لە بریندارەکان هەر لە نزیک شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە چارەی پێویستیان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون، بەڵام 15 لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
به‌هۆى ئاگره‌كه‌ى شەوی ڕابردووه‌وه 228 دوکان و 7 کۆگای کاسبکارانی بازاڕەکە سووتاون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نها نیوز، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و ئاگرە گه‌وره‌یه 30 تیمی بەرگری شارستانی سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری بەشداربوون.
نها نیوز زانیویه‌تى، سه‌ربارى گه‌وره‌یى قه‌باره‌ى ئاگره‌كه، هێزه‌كانى پۆلیس له‌وكاته‌دا دوو کەسی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بى سووری‌یان دەستگیرکردووه كه دزییان له دوكانه‌كان كردووه له‌وكاته‌دا كه ته‌واوى هێزه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى بوون.
|