کوردستان

بافڵ تاڵه‌بانى گه‌یشته‌ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ستپێده‌كات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتۆن و دیدار و كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكات، نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت:"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ ئه‌مریكا ره‌سمییه‌".

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ نها نیوز دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌مریكا و بڕیاریشه‌ دواى كه‌مێك پشوودان، تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌ ره‌سمیه‌كانى له‌ گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات.

پێشتریش نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە ئەمریكا.

ئاشكراشیكرد، لە میانەی سەردانەكەیدا، زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەمریكا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێسی ئەمریكا و ناوەندەكانی توێژینەوە ئەنجامدەدات.

بافڵ تاڵەبانی دوێنێ به‌ر له‌وه‌ى بچێته‌ واشنتۆن، سه‌ردانى ئیماراتى كرد و بەشداریی لە پرسەی شێخ تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد و سەرەخۆشی لە شێخ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات کرد.

2024-05-06
زیاتر...