عێڕاق

عێراق لەسەر کارتی بانکی هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکات، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی رێژەی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەداراییە ناوخۆییەکان راپۆرتی مانگانە لەبارەی هەژمارەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی دراوەکان بەرزدەکرێتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییەکی لەبارەی کارتی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی رێژەی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەداراییە ناوخۆییەکان راپۆرتی مانگانە لەبارەی هەژمارەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی دراوەکان بەرزدەکرێتەوە".

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستووەتە روو "هەر هاوڵاتییەک بەرپرسە لەو هەژمارەی کە بەناوییەوە کراوەتەوە و لە هەر مامەڵەیەکی دارایی کە پێچەوانەی یاساکان و سیاسەتی بانکی ناوەندی بێت، بەگوێرەی یاسای ژمارە 39ـی ساڵی 2015ـی سپیکردنەوەی پارە، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بانکەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "سەرجەم ئەو هەژمارە بانکییانەی کە لە دەرەوەی وڵاتدا کراونەتەوە و بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاردەهێندرێت، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئەوەش هاتووە: "پێویستە هەر هاوڵاتییەک بەرپرسیاریەتیی بەرامبەر بە مامەڵە داراییەکانی خۆی هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی دراوی ناوخۆی و بیانی بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی خۆی و هەڵگری کارتە بانکییەکە رووبەرووی سزا دەبنەوە".

ئ.ز
2024-04-26
زیاتر...