عێڕاق

د. لەتیف ڕەشید: ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتەسەر تورکیا


کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جەخت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر تورکیا کراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی د. لەتیف رەشید و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاوازەکان جەختیلێکراوەتەوە و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایش، ئابووری، ئاو دووپاتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، عێراق دەیەوێت لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیى باشى لەگەڵ تورکیاى دراوسێ دروستبکات.

سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت، هەماهەنگی و پەیوەندیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر لەپێناو گرەنتیى ئاسایشى هەردوو وڵات پێویستە.

وتووشیەتی، هەموو دەستدرێژییەک و پێشێلکردنى سەروەریى خاکى عێراق رەتدەکەینەوە.

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکان و پرۆژەی رێگەی ئاوریشم کردووە و گوتوویەتی، "رێگەى گەشەپێدان پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیجییە و پاڵپشتى و هاوکارییەکانمان بۆ تەواوکردنى بەردەوام دەبێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەی نێوان د. لەتیف رەشید و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاوازەکان جەختیلێکراوەتەوە و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایش، ئابووری، ئاو دووپاتکراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، عێراق دەیەوێت لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیى باشى لەگەڵ تورکیاى دراوسێ دروستبکات.

سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت، هەماهەنگی و پەیوەندیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر لەپێناو گرەنتیى ئاسایشى هەردوو وڵات پێویستە.

وتووشیەتی، هەموو دەستدرێژییەک و پێشێلکردنى سەروەریى خاکى عێراق رەتدەکەینەوە.
2024-04-22
زیاتر...