عێڕاق

ئەگەر سودانی لە ئەمریکا بگەڕێتەوە چی ڕوودەدات؟ یەکێتی ئاشکرایدەکات


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بگەڕێتەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلادەکاتەوە.

د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلانەکراوتەوە و لە دوای گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی لە ئەمریکا، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بە سەرپەرشتیی سودانی بۆ رێککەوتن لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، چاوەڕێدەکرێت سودانی لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی پۆستی پارێزگار یەکلابکاتەوە و رێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگاربکرێت.

لەبارەی کاتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێگای کەرکوک لە دوای سوێندخواردنیان، د. ئەحمەد کەرکوکی وتی، "لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت ئەم هەفتەیە ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە و ئاگادارنەکراونەتەوە کە لەم هەفتەیەدا کۆدەبنەوە".

رۆژی 3ی ئازاری 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی هێزە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد و دوو هەفتە مۆڵەتیپێدان بۆ ئەوەی بگەن بە ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
2024-04-20
زیاتر...