عێڕاق

سودانی زانیاریی گرنگ لەسەر ئەو کەسانە ئاشکرادەکات کە هێرشیان کردەسەر کۆرمۆر


محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند گەیشتوونەتە ئەو سەرەداوانەی بە تێوەگلاوانی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان دەگەیێنێت و، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، دەدرێنە دادگە.

لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی دەوڵەت باسی هێرشەکەی کۆرمۆر کراو و تیایدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە کرا، کە رۆژی هەینی لە رێگەی درۆنەوە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بە هۆیەوە چوار کەسی یەمەنی کوژران و دووی دیکەش برینداربوون. 
 
لە ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. سەرۆکوزیران رایگەیاند، گەیشتوونەتە دەستکەوتنی سەرەداو کە دەیانبات بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون و رەوانەی دادگە دەکرێن لەکاتی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەدا."  
 
2024-04-28
زیاتر...