عێڕاق

یوسف کیلابی داوای دەسلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات بەهۆی پشتگیریان لە هاوڕەگەزبازی

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێک کە واژۆی 61 پەرلەمانتاری پێوەیە تیایدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکەن لە عێراق.

یوسف كیلابى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نوسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى موحسین مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كردووه‌ و تیایدا، داواى ده‌ركردنى ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات به‌تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى ناوخۆيى وڵات، دوور له‌ پێگه‌ى دیپلۆماسیه‌كه‌ى.

داوایکەی یوسف یلابی  بۆ لەسەر کارلابردنی ئەلینا رۆمانۆوسکی دوای ئەوە هات ڕەخنەی لە هەمواری یاسای بەرەنگاربونەوەی لەش فرۆشی و هاوڕەگەزخوای گرت.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی و هیترۆسێكشواڵتی پەسەندکرد، بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە هەر کەسێک کاروکردەوەی لەشفرۆشی، هاورەگەزخوازی یان بەشداربێت لە رێکخسنی ئەو کاروکردەوانە بە زیندانیکردن یان پێبژاردن سزادەدرێت.

ئ.ز
2024-04-28
زیاتر...