عێڕاق

پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای لەشفرۆشی پەسەند کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا کۆبووەوە و پڕۆژەیاسای تایبەت بە لەشفرۆشی پەسند کرد. 

هاوکات لە هەموارەکەدا ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی سزای تووندیان بۆ دانراوە. بەڵام لە سزاکاندا لە سێدارەدان لابراوە.

لەوبارەیەوە د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای یەکێتی وت "بە ئامادەبوونی 170 ئەندام لە کۆبونەوەدان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و ھەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری.

وتیشی "بەکۆی دەنگ زیادکردنی بڕگەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکراوە، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەشدا، خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت، بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانە، بەھۆی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسەوە موڵکەکانیان لەدەستداوە.

ئ.ز

2024-04-27
زیاتر...