کوردستان

نەوەی نوێ چۆن لەگەڵ پارتی ڕێکەوت؟ نهێنی نوێ ئاشکرابوو


بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژە میدیای نەوەی نوێ بەناوی سەرۆكەكەیانەوە هەڕەشەی ئەوە دەكات گوایە ئەگەر پارتی بە رەسمی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات.

بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی  باسی لەوەشکردووە، كاتێك سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵایەكی تۆماركرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دژی سكاڵاكەی پارتی سكاڵایەكی لە دادگای فیدراڵ تۆماركرد، لە بەرامبەردا نەوەی نوێ نەك هەر هەڕەشە و بەڵێنە 10 رۆژییەكەی نەبردسەر و سکاڵایان تۆمارنەكرد، بەڵكو ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێككەوتنێكی سیاسی كرد و ئەمڕۆ دوور لە چاوی میدیا سكاڵاكەی خۆیان لە ڕێگای پارێزەكەیانەوە كشاندەوە و كشاندنەوەی سكاڵاكەیان پەیوەندیی بەخۆیانەوە هەیە و نامانەوێت هۆكاری رێكگەوتنەكەیان بزانین.  

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەوەی كە جێگای پێكەنینە ئەوەیە كە لە دوای تۆماركردنی سكاڵاكەی یەكێتی، راستەوخۆ میدیاكەی نەوەی نوێ وەك نەریتێكی رۆژانەیان و بۆ داپۆشینی رێككەوتنەكەیان، دەستیان كرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و رایانگەیاند گوایە یەكێتی و پارتی بەیەكەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدەن و لەسەر ژەنینی ئەم جۆرە چەواشەكارییانە ئێمە وەكو بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، هیچ ناڵێین چونكە جەماوەری كوردستان هۆشیارە و دەزانێت كە چ مەرامێك لەپشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناراست و درۆ شاخدارانەوەیە و تەنها ئەوەندە دەڵێین حزبێك كە ئومێدی لەسەر پەتی درۆ هەڵچنیبێت تەمەنی زۆر كورتدەبێت".

نەوەی نوێ بە ڕێکەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ پارتی، دەیەوێت دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بخاتە ئەستۆی لایەنەکانی دیکە و پارتی لێ بێبەری بکات.
2024-05-09
زیاتر...