عێڕاق

ئەو دوو وەزیرەی عێراق کێبوون کە ئەمریکا ڤیزای پێنەدان؟


سەرچاوە ئاگادارەكان لەسەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن رایانگەیاندووە، لە گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكادا ئاماژە بە پرسی گروپە چەكدارەكانی هاپەیمانی ئێران كراوە، هاوکات ئەمریکا ڤیزای بە دوو وەزیری حکومەتەکەی سودانی نەداوە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە سودانی كردووە هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە قاڵبدات، هاوکات جەیك سۆلیڤان, راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاش، ئەم دۆسیەیەی لەگەڵ سودانی كردووەتەوە.

لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن، ئەمریکا ڤیزانی نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی بۆ ئەوەی بچنە واشنتۆن،  وەزیرەکانیش بریتین لە نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

لەبارەی هۆکاری پێنەدانی ڤیزای ئەمریکا بەو دوو وەزیرە عێراقییە ئەوە ئاشکرابووە، بەهۆی ئەوەی وەزیرەکان سەر بە میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان سودانی لەگەڵ خۆیدا زیاتر لە 150 کەسی بردووە بۆ ئەمریکا، کە 50 کەسیان سەر بە بنەماڵەکەی خۆین.
2024-04-17
زیاتر...