ئه‌مریكا له‌باره‌ى كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سودانى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كۆبونه‌وه‌یه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا، ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كى دوورودرێژمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و زیاتر په‌ره‌ى پێده‌ده‌ین.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس كۆنفرانسێكدا و دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سودانى وتى: دڵخۆشین بە پێشوازیی لە دۆستە عێراقییەکانمان لە واشنتۆن، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌نجامدا، لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی ئێمە، هەوڵمانداوە ئەم پەیوەندییە 360 پلەیە لەگەڵ عێراق فراوانتربکەین، هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی نەوت و گۆڕانی کەشوهەواش کرد.
به‌وته‌ى بلینكن: ئەمریکا خواستی زۆری هەیە لە وەبەرهێنان لە نێو عێراقدا، بینینی سەرکەوتنەکانی عێراق بەشێک بووە لە گفتوگۆکانمان، ئەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵایە ئامانجێکی هەیە و پەیوەندییەکی دورودرێژە لە نێوان هەردوو وڵات، ئامانجمان ئەوەیە بەرەوپێشچوونی زیاتر هەبێت.
بلینكن ده‌رفه‌ته‌كه‌ى قۆسته‌وه بۆ گرژیه‌كانى نێوان ئێران و ئیسرائیل و ڕایگه‌یاند: ئەمریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، هەروەها ئیسرائیل پێویست ناکات بە تەنها بەرگریی لەخۆی بکات، لە 36 کاتژمێری ڕابردوودا بە شێوەیەکی دیپلۆماتی وەڵاممان هەبووە بۆ ئەوەی ڕێگریی بکەین لە گرژییەکان و لە گفتوگۆداین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت جه‌خت بكه‌ینه‌وه، بەردەوامدەبین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمیی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتى کۆشکی سپی کرا، ئەمەش یەکەم سەردانی سودانیه بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ن.هـ
|