عێڕاق

شیعەکان بە توندی دژی سودانی و ئەمریکا هاتنەدەنگ؛ هێرشێکی قورس دەکەین


بەرەی مقاوەمەی عێراقیی ڕایدەگەیەنێت، ئەوان بە توندی دژی ئەوەن ئەمریکا لەژێر هەر ناونیشانێکی نوێدا لە عێراق بمێنێتەوە و دەبێت خاکی ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.

بەرەی مقاوەمە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا لە عێراق هەر هێرشێکی نوێ ئەنجام بدات یان هێرش بکاتەسەر یەکێک لە وڵاتانی بەرەی مقاوەمە، ئەوا بە توندیی دێنەسەر خەت و وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە.

بەرەی مقاوەمە داواش دەکات ئەمریکا خاکی عێراق جێبهێڵێت و لەژێر هیچ ناوێکدا لە عێراق نەمێنێتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایکردبوو، پەیوەندیی ئەمریکا و عێراق بۆ پەیوەندیی و هاوبەشییەکی فراوان بگوازرێتەوە.
2024-04-13
زیاتر...