ئابوری

سۆران عومەر هەواڵێکی حکومەتی هەرێم لەسەر هاتنی (TBI) بۆ نێو (هەژماری من) ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راست و دروستی دەنگۆی هاتنی (TBI) بۆ نێو (هەژماری من) ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردۆتەوە ڕاست نیە! بەداخەوە ئێستەش ڕاستەکان بەخەڵک ناڵێن!".

‏سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری لەنوسراوێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک لەوبارەیەوە دەڵێت "ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردۆتەوە ڕاست نیە! بەداخەوە ئێستەش ڕاستەکان بەخەڵک ناڵێن!".

بە وتەیەی ئەندامەکەی کۆمەڵەی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، (TBI) بانکێکی حکومیە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی تەوتین بۆ 900 هەزار موچەخۆر لە هەرێم دەکات، ئەو شەش بانکەی هەژماری من حسابیان بۆ 310 هەزار موچۆخۆر کردووەتەوە دەبێت ڕاوەستێت و (TBI) تەوتین دەکات، دواتر دەبێ ئەوانیش بچنە سەر تەوتین.

ناوبراو ئەوەشی خستە روو "بەڵگەی موچەخۆران ڕادەستی (TBI) بکەن، داهاتی ناوخۆ تەسلیم بکەن با مووچەی مانگی چوار لەوە زیاتر دوانەکەوێت!".

وتەکانی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق دوای راگەیەندراوێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دێت کە رایگەیاندووە "بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئ.ز
 
2024-05-08
زیاتر...