ئابوری

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوەوە


بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێك دابەزی و 100 دۆلار بە نزیکەی 145 هەزار دینارە.
 
ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار بوو.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ خواست لەسەر دۆلار زۆر بووە، بۆیە بەهای دینار کەمێک دابەزی، ئەوەش شتێکی ئاساییە.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دینار بە رێژەیەکی کەم دابەزی: 100 دۆلار لەکاتی کردنەوەدا بە 145 هەزار و 350 دینار و لەکاتی داخستنیشدا بە 145 هەزار و 550 دینار بووە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت، سەرەڕای دابەزینی بەهای دینار، بەڵام حەواڵە زۆرە.
 
2024-05-07
زیاتر...