کوردستان

یەکێتی لەدژی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی عێراق سکاڵا بۆ دادگای فیدراڵی دەبات

نها نیوز – هەواڵەکان

دژی بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی کوردستان، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بڕیاریدا لە دادگاى فیدراڵى تانە لە بڕیارەکەى کۆمسیۆن بۆ هەڵپەساردنى رێکارەکانى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بدات.

تەلار لەتیف، لێپرسراوى ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیى بە میدیای حزبەکەی وت "لەرێگەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەوە تانە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەدەین، سەبارەت بەهەڵپەساردنى پرۆسەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

تەلار لەتیف ئاماژەى بەوەشکرد "فەرمانە سالارییەکەى "وەلائیەکەی" دادگای باڵای فیدراڵی  پەیوەندارە بەچۆنیەتی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا، نەوەک تەواوی پرۆسەکە.

رۆژی 7ـی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانێکی (وەلائی) سالاری بۆ کارپێنەکردن بە بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد، کە بڕیارە رۆژی 10ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئەوەش پاش ئەوە هات، رۆژی 6ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد.

ئ.ز

 
2024-05-08
زیاتر...