هه‌وره بروسكه كاره‌ساتى نایه‌وه.. هۆشداریه‌كى به‌په‌له
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
تەنها لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج كەس بە هەورە بروسكە گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسیش برینداربوون، شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیش هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "بارستە ھەورێکی بەھێزی ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌یه".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، دەرکەوتنی بارستە ھەورێکی بەھێزی ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ هەیە و ئه‌مشه‌و تەواوی ناوچەکانی سلێمانی دەگرێتەوە.
نها نیوز زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، تەنها لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج كەس بە هەورەبروسكە گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسیش برینداربوون.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، لەكاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانە، هەورەبرووسكە لە سێ قوتابیداوه‌و دوو لە قوتابیەكان بە سەختی برینداربوونه و قوتابیەكی تریش بەهۆی رووداوەكەوه گیانى لە دەستداوه، دوو قوتابییە برینداره‌كه بران.
|