کوردستان

بەغدا مەرجێکی نوێی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە

لە پێشهاتێکی نوێدا بەغدا داوا دەکات نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکرێت.

بۆ ناردنى مووچە، بەغدا چاوەڕێى رادەستکردنى داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە و ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکانی نێوان نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری و دیوانی چاودێریی دارایی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی عێراق دەڵێت، هەولێر بە مەرج ئامادەیە 50%ی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدا بکات.
 
عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی دا. بڕیارەکە ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی هەرێم 50%ی داهاتە نانەوتییەکان، کە لە گومرگ و باجەکان پێکهاتووە، رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، لە بەرامبەردا گرەنتی لەلایەن حکومەتی فیدراڵی وەربگرێت لە بەرامبەر داواکارییەکانی وەکو ئاوەدانکردنەوە و مووچەی فەرمانبەران و بابەتی بەبانکیکردنی مووچە و یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسانە."
 
کۆبوونەوەی هەردوولایەن بووەتە نووسراوێکی هاوبەش و بڕیارە لە کۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێبدرێت.

 
2024-05-07
زیاتر...