ئابوری

جەمال کۆچەر: موچەی مانگی پێنج لە مەترسیدایە

 نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پێشبینی دەکات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج کێشەی بۆ دروست ببێت.

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "پێشبینی دەکەم دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج کێشەی بۆ دروست ببێت، چونکە ناکرێت حکومەتی عێراق بەبێ تەوتین مووچە بنێرێت و بەم بەرەڵاییە مووچە دابەشبکرێت.

بە وتەی د. جەمال کۆچەر، ناکرێت بەغدا دوو مووچە بنێرێت هاوکات داوای رادەستکردنی 900 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم بکات، بەڵام هەرێم داوای مووچە بکات و ئامادە نەبێت داهات رادەست بکات.

ئەندامەکەی پەلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "دوو مانگە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین زۆر پەلە بکەن لە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام هەرێم سورە لەسەر هەژماری من، بڕیاری بەغداش روونە کە هەژماری من حکومی نییە و لەدەرەوەی هەرێم نییە.

ناوبراو جەختیشیکردەوە "لەبەرئەوەی پێشبینی دەکەم دابەشکردنی مووچە فەرمانەبرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج کێشە دروست بکات، چونکە ناکرێت حکومەتی عێراق بەبێ تەوتین مووچە بنێرێت و بەم بەرەڵاییە مووچە دابەشبکرێت.

ئ.ز

 
2024-04-27
زیاتر...