کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەشی پێشبینیەکان رایگەیاند، شەوی شەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە لە پلەکانی دوێنێ بەرزتر دەبن.
سەبارەت بە کەشی سبەینێوە، کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو "رۆژی شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
لەبارەی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویشیەوە رایگەیاندووە:
هەولێر: 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 30
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 31
کەرکوک: 34
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 35
ئ.ز
|