ئابوری

لە بەغداوە کاتی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەغدا و وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بەربەستەکانی ناردنی مووچە لەنێوانیان کۆتایی هاتووە و بەوپێیە بێت بەغدا رۆژی دووشەممە بەشی یەکەمی پارەکە دەخاتەسەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران.

بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی بەغدا و وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ئێستا بەرپەستەکان کۆتایی هاتوون لەبەردەم هەردوولا، وەزارەتی دارایی هەرێم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق هەیبووە لەسەر پلانەکان جێبەجێکردووە و، هەفتەی داهاتوو دەست بە ئامادەکارییەکان دەکرێت بۆ ئەو پارەیەی کە بەغدا دەینێرێت.

لەبارەی کاتی ناردنی پارەکە، زانیارییەکانی بەغدا و وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی ئاشکراکردووە، چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەشی یەکەمی پارەکەی بەغدا بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بچێتەسەر هەژماری بانکی هەرێم.

هاوکات بەپێی ئەگەرەکان، لە هەمان هەفتە هەرێم مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، ئەگەر هیچ داواکاری و گرفتێکی دیکە نەیەتەبەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم یاخود وەزارەتی دارایی عێراق هیچ داواکارییەکی نەبێت، بەهۆیەوە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە پلە بەرزکردنەوەوە، سەرچاوەکانی بەغدا و هەرێم ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەبوو نۆ رۆژ بەرلە ئێستا ئەو داوایەی وەزارەتی دارایی کردبووی لە وەزارەتەکان کە لیستی مووچە فەرمانبەرەکانیان بە پلە بەرزکردنەوەوە ئامادە بکەن، جگە چەند وەزارەتێک نەبێت، سەرجەم وەزارەتەکان لیستەکەیان ئامادەکردووە و لەنێو بەڕێوەبەرایەتی بەشی بودجەدایە و لەوێدا وردەکاری و وردبینی بۆ دەکرێت دواتر دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارای و جارێکی دیکە وردبینی بۆ دەکرێت، لەکۆتایدا رەوانەی بەغدا دەکرێت و بەغداش دەست بە هەنگاو و رێکارەکانی دەکات.

ئ.ز
2024-05-10
زیاتر...