ئابوری

لەسەر ناردنی داتای هەڵە بۆ بەغدا ئاواتی شێخ جەناب بەڕێوەبەرێک دووردەخاتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارای و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەسەر ناردنی داتای هەڵە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی وەزارەتەکە دوردەخاتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی لادراوە و لە جێگەیدا کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک دانراوە.
  
زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە محەممەد عەبدولقادر بەهۆی پێدانی داتا و زانیاریی هەڵە بە بەغدا لەبارەی داهاتی ناوخۆ لە پۆستەکەی لادراوە.

ئەو داوایەى وەزارەتى دارایی عێراق لە نووسراوێکدا بووە، کە 8ى نیسانی 2024 بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان لە بەغدا نێردراوە و داوا دەکات 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار دینار وەک داهاتى نانەوتى رادەست بکەن، کە داهاتى مانگەکانی کانوونى دووەم و شوباتی 2024 بووە.

 ئ.ز
 
2024-05-09
زیاتر...