ئابوری

بەپەلە.. حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

لەبارەی دواكەوتنی مووچەوە، پێشەوا هەورامی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران، ده‌شڵێت:"هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەماوە".

پێشه‌وا هه‌ورامانى له‌ باره‌ى هۆكاره‌كان ده‌ڵێت:"یەكەمیان په‌یوەندی بە داهاتی ناوخۆ بوو، دووەمیشیان په‌یوەندی بە تەوتینی فەرمانبەران هەبووە لەلایەن بانكێكی حكوومییەوە".

ئه‌وه‌شى وت:"تەوتین و هەژماری من یەك ئامانجیان هەیە و هەرگیز دژی بەبانكیكردنی مووچە نەبووین".

به‌وته‌ى هەورامانى:"زۆر بە روونی پێتان بڵێم: بانكی تی بی ئای هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و بووە حەوتەمین بانكی بەشدار لە هەژماری من".

وتەبێژی حكومەت روونیكردەوە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەماوە و چاوەڕێدەكەین لەزووترینكاتدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە بنێرێت.

2024-05-08
زیاتر...