هەواڵ

بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دورخرایەوە

ئاژانسی نها..

بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی نوسراوێک کە دەست ئاژانسی نها کەوتووە بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە  دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لەسەر پشکی گۆڕان بوو لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و لە هەفتەی داهاتوەوە دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگرەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت.

دورخستنەوەی بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەکاتێکدایە لەکاتی تاقیکردنەوە وەزارییەکاندا دڵشاد عومەر وتی، ئەگەر بە قسەی منیان بکردایە ئەوا پرسیارەکان ئەوەندە هەڵەیان تێدا نەدەبوو، ئەو لێدوانە کاردانەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووە.
2019-07-11
زیاتر...