خشتەی کارپێکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت
نها نیوز- هەواڵەکان
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی نرخیان بۆ مانگی شوباتی 2024 دیاریکردو بڕیاریشە لە مانگی رەمەزاندا خشتەی کارپێکردنی پێدانی کارەبای موەلیدەکان بگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (12.000) بۆ (13.000) دیناردایه، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی (ئازار) تا 10/3/2024 لەنێوان 1ی پاشنیوەڕۆ تا 1ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ی بەیانی کاردەکەن، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان هاوڵاتیان ناتوانن بەكارەبای نیشتیمانی كاتژمێرەكانی كارەبا پربكەنەوە و پشت بە مۆلیدە ئەهلییەكان دەبەسترێت.
ش.ح
|