هەواڵ

كەشناسی لەبارەی وشكە سەرما و رەشەبا بەهێزەكە چی دەڵێت..!

نهانیوز- هەواڵەكان

ماوەی دوو رۆژە رەشەبایەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەشێوەیەك وشكە سەرمایەكی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە و هاوڵاتیانی تووشی ناڕەحەتی كردووە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیرییەوەیە پلەكانی گەرما دابەزییوەو خێرایی با چالاكبووە، دەشڵێت: "ئەم رەشەبایە تاوەكو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت بەڵام بە خێراییەكی كەمتر".

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لەسەر ئەو رەشەباییەی چەند ناوچەیەكی هەرێمی گرتووەتەوە تایبەت بە نها نیوزی وت "لەماوەی یەك دوو رۆژی رابردوو لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك بەهۆی بەرزە پەستانی سیبیرییەوە كە ساڵانە لەم كاتانەدا كاریگەری هەیە لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێوەی گشتی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەهۆیەوە خێرای بایی چالاك كردووە بە ئاراستەی باكوری رۆژهەڵات، تاوەكو رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت بەڵام بەخێراییەكی كەمتر".

وتیشی " خێرایی با سەنتەری وێستگەی كەشناسی سلێمانی گەیشتووەتە 16 مەتر لە چركەیەكدا بە ئاراستەی باكوری رۆژهەڵات، وە كاریگەریەكانیشی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت، هەندێكجار خێراییەكە زیاد دەكات بە ئاراستەی باكوری رۆژهەڵات پلەكانی گەرماشی نزبونەوەی بەخۆوە بینیوە نزمترین پلەی گەرما لەشاری سلێمانی سفر بووە، بەرزترینی 10 پلەی سلیزی بووە" ئاسۆ كەمال وای وت

پەیوەست بەوەی ئەو بایە كاریگەری لەسەر دروستبوونی باران ناكات، ناوبراو روونیكردەوە "ئەم بایە باران لەگەڵ خۆی ناهێنێت و پەڵە هەور بەئاسمانەوە نییە، نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بەهۆی بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیرییەوەیە لەناوچەیەكی سارد سەرچاوە دەگرێت". 

لەبارەی ئەوەی ئەو بایە چەند ناوچەی هەرێمی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی ئاشكرایكرد "بایەكە كاریگەرییەكانی لەسەر ئیدارەی ڕاپەڕین، سلێمانی، هەندێك لەناوچەكانی كەركوك و ئیدارەی گەرمیان هەیە".

ئ. ز


2024-02-26
زیاتر...