هەواڵ

نرخی نەوت دابەزینی زیاتری تۆماركرد

نها نیوز- ئابووری

‎نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكارییایی بەسەردا هات و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 81 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2024، نرخی‌ یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی‌ جیهان بە 80 دۆلار و 47 سەنتە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 81 دۆلار و 58 سەنت فرۆشرا.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 76 دۆلار و 14 سەنتە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 76 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەبەرانبەردا نرخی زێڕیش كەمێك نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك ئۆنسەی بە دوو هەزار و 32 دۆلارە، لەكاتێكدا دوێنێ بە دوو هەزار و 35 دۆلار فرۆشرا.

2024-02-26
زیاتر...